زایەڵە ـ شاندێكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی مووچەی مانگی شوباتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكان، سەردانی بەغدا دەكات. 
به‌پێی زانیارییه‌كان چاوەڕوان دەكرێت، ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق و دادگای باڵای فیدراڵی كۆببێتەوە، 
ئامانجی سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، یەكلاییكردنەوەی مووچەی مانگی شوباتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانە، كە بەهۆی رەوانەنەكردنی لیستی مووچەی ئەو هێزانە، تائێستا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەكانیانی نەناردووە. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ بەغدا مووچەی مانگی شوباتی چەندین وەزارەت و دەستەی هەرێمی كوردستانی رەوانەكردووە، بەڵام تائێستا دەست بە دابەشكردنی مووچە نەكراوە،
کامەران کەریم